به گوێره‌ی هه‌واڵنێری "عصر ایران"، بنه‌ماڵه‌یه‌كی 4 كه‌سی دانیشتووی گوندی "سه‌نقه‌ر" به هۆی ده‌ستكورتی و هه‌ژاری ناچار بوون خۆكوژی بكه‌ن.
ته‌نیا باوكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له كرده‌كه‌دا كه ویستبویان به هێڵی كاره‌با خۆكوژی بكه‌ن، زیندوو ماوه.
ئه‌و باوكه دوای مێدیكاڵی پزشكی ده‌ركه‌تووه كه هیچ كێشه‌یه‌كی ره‌وانی نییه و له كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌كه‌شدا له حاڵه‌تی ئاسایی خۆیدا بووه.
ته‌نیا هۆكارێك كه ئه‌و باوكه‌ش دانی پێا ناوه، نه‌بوونی و ده‌ستكورتی و هه‌ژاری بووه كه وه‌كوو خۆی رایگه‌یاندووه: ویستویه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌و گرفته رزگار بكات.
هه‌ژاری له ئێران و به تایبه‌تی كوردستان له ئاستێكی به‌رفراواندا و به پێی ئاماره‌كان، ئاستی هه‌ژاری گه‌یشتۆته 18%.
به پێ ئاماره‌كانی ساڵی رابردووی ئێران نرخی گرانی له‌و وڵاته‌ش گه‌یشتۆته 20%.