عه‌بدوڵا جاسبی سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی تاران، ویرای ئاماژه به لێهاتوویی خۆی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ئازاد‌دا، گوتی: من به‌دوای كورسیدا ناچم، ئه‌وه كورسییه كه به دوای مندا دێ.
له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری "ایسنا"، سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه باسی له پرۆژه‌كانی داهاتووی خۆی كرد،له‌باره‌ی ده‌نگۆی لادانی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ گوتی: راسته ره‌خنه و گازنده له شێوازی كاری من هه‌یه به‌ڵام من كۆمه‌ڵێك پرۆژه و كارم بۆ داهاتووی ئه‌م زانكۆیه داناوه.
دوكتور جاسبی زیاتر له 25 ساڵه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ئازادی ئێران ده‌كات و خۆی پێی وایه سه‌ركه‌وتووترین سه‌رۆك له ناو زانكۆكانی ئێران بووه.
جاسبی ره‌خنه‌كانی به "حه‌سودی" و "لادانی سیاسی" لایه‌نه‌كان لێكداوه و موژده‌ی ئه‌وه‌ی دا له داهتوودا باشتر ئه‌ركه‌كانی بباته پێشه‌وه و گوتی: له داهاتوودا، له رابردوو زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م كه جیلی نوێ له زانكۆ په‌روه‌رده بكه‌ین.
سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی تاران له وه‌ڵامی هه‌ندێك كرده‌ی نابه‌جێ خۆیدا كه بۆته هۆی ناره‌زایه‌تی خوێندكاران و كه‌سانی دیكه گوتی : هه‌رچی كردوومه له به‌رژه‌وه‌ندی زانكۆ دا بووه.
دوكتور جاسبی له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به ئه‌و ده‌نگۆیانه كرد كه بریاره ناوبراو له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت و گوتی: من به‌دوای كورسیدا ناچم، ئه‌وه كورسییه كه به دوای مندا دێ