ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی فراكسۆنی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له په‌رله‌مانی توركیا هۆشداری دایه حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان كه خۆ له كێشه‌ی كورد گێل نه‌كات.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ری هه‌واڵنێری "خبر تورك"، ئه‌حمه‌د تورك ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له كۆبونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی خۆیدا قسه‌ی بۆ ئه‌ندامانی DTP كرد و له میانه‌ی قسه‌كانیدا وه‌كوو جارانی رابردوو باسی له كێشه‌ی كورد له ناو سنووری جوگرافیایی توركیا كرد.
تورك ره‌خنه‌ی له قسه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی یاسای "گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ" كرد و گوتی: داوا ده‌كه‌ن كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ماڵ (ئاماژه به گه‌ریلاكانی PKK)، ئێمه‌ش پێمان خۆشه و داوا ده‌كه‌ین كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ماڵ به‌ڵام ئایا ماڵه‌كه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، نه‌خێر، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ر هه‌بێ و چه‌ك له گۆرێ بێ هیچ ئاوه‌دانییه‌ك بۆ ماڵ ناگه‌رێته‌وه.
تورك پیرۆزیایی له رۆژی دایكان كرد و گوتی: هه‌رچه‌نده نازانم به رژانی ئه‌م هه‌موو خوێنه له گیانی منداڵه‌كانیان و فرمێسكه‌كان له چاوی خۆیان، چۆن دڵخۆش بن و ئه‌م رۆژانه پیرۆز رابگرن.
تورك هه‌روه‌ها باسی له سه‌ردانه‌كی ئه‌م دوایانه‌ی خۆی بۆ عێراق كرد و به گرنگی له‌قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی فرانكسۆنی DTP له په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به وتووێژی نێوان كورده‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا گوتی: به هۆی ترس و گومانه‌كانی توركیا بێ یان هاوسه‌نگییه‌كانی ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، توركیا له‌گه‌ڵ كورد له هه‌ندێك خاڵدا كه‌وتۆته وتووێژ.
ئه‌حمه‌د تورك هیوای خواست وتووێژ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیاش و ئه‌مه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌قه‌ڵه‌م دا.
تورك به بێ ئاماژه به گه‌ریلا یان سه‌ربازانی تورك، سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی پێكدادانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو كرد و وێرای ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌ی له سیاسته شه‌رخوازانه‌كانی AKP كرد.
ئه‌حمه‌د تورك ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغانی به به‌رپرسیاری رژانی خوێنی لاوان له‌و وڵاته زانی و گوتی: له وه‌ڵامی خواستی ئاشتی، خوێن ده‌رژێنن.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره كورده له كۆتاییدا ئاماژه به یاسای "گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ" كرد و گوتی : ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كتان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌بێ، ئه‌و PKKیه‌ش بروا، PKKیه‌كی دیكه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.