به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندن له ئێران، عه‌لیره‌زا جه‌مشیدی، وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له ورده‌كارییه‌كانی رووداوی شیراز كرد و رایگه‌یاند: له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا 12 تاوانباری رووداوه‌كه ده‌ستگیر كراون.
جه‌مشیدی گوتی: له‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵێك چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، كه‌لوپه‌لی دروستكردنی بۆمب و سیانور ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌مریكا و به‌ریتانیای به‌و كرده‌وه‌یه تاوانبار كرد و رایگه‌یاند: له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ تاوانباران، دانیان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ریتانیا داناوه.
جه‌مشیدی هه‌ر دوو وڵات به پێشێلكردنی كۆنزانسیۆنه‌كانی دژه ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی 1997 و دژی یارمه‌تی ماددی ساڵی 1999 تاوانبار كرد.
جه‌مشیدی له كۆتاییدا په‌یامنێرانی دڵنیا كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین سزا چاوه‌روانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات.
شایه‌نی باسه ته‌قینه‌وه‌ی مانگی رابردوو له "حسینیه"یه‌كی شیراز زیاتر له 50 كوژراو برینداری لێكه‌وتبۆوه. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌تا حاشایان له‌و رووداوه كردبوو و دواتر رایانگه‌یاند كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و گومانی هه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریسیان به‌دوور زانی.