مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماژه به پێكدادانه‌كانی توركیا و PKK رایانگه‌یاند: به گشتی بۆ كورد و وڵاتانی دراوسێ كاتی شه‌ر نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی "YENI SAFAK" ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه رایگه‌یاندووه" ئاماده نابن لایه‌نێك له شه‌ری نێوان توركیا و پارتی كرێكرانی كوردستان بن بۆیه‌ش ئاماده نابن هیچ رێكه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه مۆر بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا وێرای ئاماژه كردن به لایه‌نه پۆزتیڤه‌كانی گوفتگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاندی توركیا له به‌غدا، داوای له لایه‌نه‌كانی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه كه واز له شه‌ر و پێكدادان بێنن.
بارزانی گوتی: كاتی شه‌ر به‌سه‌ر چووه و ئه‌م قۆناغه‌مان له رابردوودا به‌جێهێشتووه.