داواكاری گشتی دادگایه‌كی ئامه‌د به تۆمه‌تی هه‌ره‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌وڵه‌تی توركیا داوای 60 ساڵ به‌ندكردن بۆ خاتوو له‌یلا زانا ده‌كات.
چالاكڤانی كورد له‌یلا زانا له میتینگه‌كانی ئه‌مساڵدا پروپاگه‌نده‌ی بۆ پارته نایاساییه‌كانی توركیا كردووه و باشووری توركیای وه‌كوو باكووری كوردستان ناو هێناوه.
ئه‌م قسانه‌ی خاتوو له‌یلا لة میتینگه‌كانی ئه‌مساڵدا به وته‌ی به‌رپرسانی تورك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیای خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
بریاره دادگای دیاربه‌كر له رۆژانی داهاتوودا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی پێكبێنێ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی له‌یلا زانا.
له‌یلا زانا پێشتر ئه‌ندامی DEP بووه و به هۆی ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا به زمانی كوردی قسه‌ی كرد، 10 ساڵ به‌ند كرا و دواتر له ژێر گوشاری یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ئازاد كرا.
له‌یلا زانا ئێستاكه وه‌كوو كه‌سایه‌تێكی به‌هێز له گۆره‌پانی سیاسی توركیادا خۆی ده‌نوێنی.