سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شێخ و عه‌شیره‌ته‌كانی عێراق داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له پێناو رێگه‌گرتن له هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق و داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاش كرد هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌توانێت كۆنترۆڵی بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "په‌یامنێر"، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی(ئه‌سوات عێراق) سه‌رۆكی هۆزه‌كانی (دلێم) و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شێخ وعه‌شیره‌ته‌كانی عێراق "شێخ ماجد عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی سوله‌یمان" رایگه‌یاند، پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ رزگاربوونی له‌ژێر ده‌ستی ئێران.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی: تاران هه‌وڵده‌دات هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێێ و ده‌بێت رێگه نه‌درێت ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تاران بێته‌دی.
سه‌رۆكی هۆزه‌كانی عه‌شیره‌تی (دلێم) ئێستا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره‌و له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر روونیكرده‌وه، كه له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر سه‌ردانی قاهیره‌ی كردووه.
"شێخ ماجد عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی سوله‌یمان"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا ره‌وشی عێراقی بۆ به‌رپرسانی میسر روونكردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه پێویسته رۆڵی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌ره‌ی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی‌دا دروست ببێت.