به گوێره‌ی هه‌واڵی "رادیو زه‌مانه"، عه‌لی ئیبراهیمیان، به‌رپرسی به‌شی فێركاری "نه‌هزه‌تی سه‌واد اموزی"، وێرای ئاماژه به‌و ئاماره رایگه‌یاندووه كه بۆ به‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێ له ته‌مه‌نی كه‌م ساڵانه‌وه ده‌ست به فێركردن بكرێ.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به‌رپرسێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كیهان"، ژماری نه‌خوێنده‌وارانی وڵاتی به 9 ملیۆن و 450 هه‌زار كه‌س له‌قه‌ڵه‌م داوه.
به پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده زۆرترین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ئوستانی سیستان و به‌لوچستان هه‌ڵكه‌وتوو و زۆرترین رێژه‌ی خوێنده‌وارانیش له تاران نیشته‌جێن.