2008/5/11
زیاتر له‌ 2 تۆن مادده‌ی سركه‌ر له‌ دیاربه‌كر گیراوه‌
له‌ ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 2تۆن له‌ جۆره‌كانی مادده‌سركه‌ره‌كان له‌ دیاربه‌كر ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ توركیا "زه‌كی چاتاكایا" سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاسایش دیاربه‌كر له‌ وتووێژێكدا وێرای ئاماژه‌ به‌وه‌ی له‌ ساڵی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ دووهه‌زار 800 كیلۆ مادده‌ی سركه‌ری له‌ دیاربه‌كر داگرتووه‌ گوتی: ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چوارمانگی ئه‌مساڵدا دووهه‌زار و 135 كیلۆ مادده‌ی سركه‌ر له‌ دیاربه‌كر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ رایگه‌یاندوو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌ ده‌یان كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌.
ده‌وڵه‌تی توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ بازه‌رگانیكردنی مادده‌سركه‌ره‌كان تاوانبار ده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌م كاره‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی دارایی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌ بۆ به‌روپێش چوونی ئامانجه‌كانی.
PKK ئه‌م تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 17:20 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟