2008/5/11
شاندێكی پایه‌به‌رزی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

بریاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندێكی پایه‌به‌رزی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی" RADIKAL"، بریاره‌ موراد ئوزچه‌لیك، نوێنه‌ری توركیا بۆ كاروباری عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پایه‌به‌رزی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی كوردستان و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوفتگۆ بكه‌ن.
سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (MGK) ده‌بێ كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا رێگه‌ی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ت دابوو وتوێژ له‌گه‌ڵ تێكرای لایه‌نه‌كانی عێراقی بكه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردووش شاندێكی توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی "داوود ئۆغلو" راوێژكاری باڵای سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق فدراڵی كردبوو.
كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان كاتێك گه‌یشته‌ ئه‌وپه‌ری خۆی كه‌ سوپای توركیا له‌ مانگی شوباتی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی راودونانی شه‌رڤانانی PKK سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند.
توركیا خوازیاره‌ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌كات و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وام بێبه‌ری خۆیان له‌و شه‌ره‌ راگه‌یاندووه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 16:42 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر |


تێبینی تۆ ؟