له درێژه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه و رۆژنامه‌نووساندا له ئێران، بریار بوو ئه‌مرۆ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك دادگایی بكرێ و به‌یانیش رۆژنامه‌یه‌كی دیكه دادگایی ده‌كرێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "ایسنا" له ناوخۆی ئێران، بریار بوو ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی "جوان" دادگایی بكرێ، به‌ڵام به هۆی ئاماده نه‌بوونی سه‌رنووسه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌یه كاتی دادگایه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: بریار بووه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22ی بانه‌مه‌ر، محه‌ممه‌د مه‌هدی مه‌زاهێری، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "جوان" له لایه‌ن هۆبه‌ی 1083ی دادگای گشتی تاران دادگایی بكرێ، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ناوبراو بۆ دادگا، كاتی دادگایه‌كه دواخرا.
هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌م سه‌رنووسه‌ر رانه‌گه‌یاندراوه و دادوه‌ری دادگاكه‌ش بریاریداوه له دادگایی داهاتوودا پارێزه‌ری تاوانبار، تاوانبار ئاگادار بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌ری تابناك، له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند بریاره به‌یانی 23ی بانه‌مر دادگای گشتی تاران به مه‌به‌ستی دادگایی كردنی "هه‌واڵنێری ایلنا" كۆببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: مه‌سعود حه‌یده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵنێری ایلنا بۆ به‌رگری له خۆی بانگهێشتی دادگا كراوه.
تاوانی ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاوكردنه‌وه‌ی "اكازیب" بۆ تێكدانی رای گشتی، سكاڵای وه‌زاره‌تی زانست، زانكۆی "امیر كبیر" و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی ئه‌و زانكۆیه راگه‌یاندراوه.
له مانگی به‌رفرانبار یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی دادگایی كردنی ئه‌م رۆژنامه‌یه به به‌شداری لایه‌نه‌كانی دۆسیه‌كه به‌رێوه‌چوو و دواتر بریار دادگا بۆ 23ی بانه‌مری ئه‌مساڵ (به‌یانی) دواخرابوو.