كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران نیشته‌جێ ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ده‌كات رێگه‌ی هاتووچۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران بگرن كه ده‌ستیان له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا هه‌یه.
ماڵپه‌ری تایبه‌ت به كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فدراڵ(CNFI)، به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت به كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێرانی بڵاوكردۆته‌وه كه داوایان له به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كردووه ئه‌و ده‌سته له به‌رپرسانی ئێرانی كه به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته رێگه‌ی هاتوچۆیان بۆ ئه‌وروپا لێ بگیرێ.
كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌روه‌ها داواله به‌رپرسانی ئێران ده‌كا كه حیسابی بانكی ئه‌و به‌رپرسانه له ئه‌وروپاش ببه‌سترێ.
ئه‌و رێكخراوه‌یه له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا له كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا ده‌كات له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی داوایان لێ بكه‌ن كه چیتر منداڵان له‌و وڵاته له سێداره نه‌ده‌ن و ده‌ست له كرده‌كانی به پێچه‌وانه‌ی پرنسیبه‌كانی مافی مرۆڤ نه‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وێرای ئاماژه به‌وه‌ی ئێران له ساڵی 1384وه به شێوه‌ی یه‌كلایه‌نه وتوێژه‌كانی له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئه‌روپا راگرتووه، رایگه‌یاندووه: "ئێران ئێستاش له سێداره‌دان به شێوه‌ی "سنگسار" به‌رێوه‌ده‌بات و لانی كه‌م 10 ژن و 2 پیاو چاوه‌روانی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و سزایه‌ن. سزای برینی ئه‌ندامانی له‌ش كه 5 دانه‌ی له سیستان و به‌لوچستان له به‌فرانباری ساڵی رابردوو به‌رێوه‌چووه و بریاری قامچی هه‌ر ماوه. زۆریه‌ك له چالاكانی كرێكاری و مافه‌كانی ژنان به هۆی چالاكی مه‌ده‌نیان به سزای قامچی سزا دراون."
له به‌شێكی دیكه به‌یاننامه‌كه‌دا وێرای ئاماژه به شه‌هید كردنی خوێندكاری كورد، ئیبراهیم لوتفوڵاهی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه، باس له گرتن و به‌ندكردنی زیاتر له 120 خوێندكاری دیكه له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كای ئاسایش ئێران كراوه.
به‌یاننامه‌كه له كۆتاییدا ده‌ڵی: ئه‌مه ته‌نیا به‌شێك له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران بووه كه باسی لێوه كراوه.