سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری سنه به "ماد نیوزر"ی راگه‌یاند: كه‌سانێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر گلكۆی شه‌هید ئیبراهیم لوتفوڵاهی و كێڵی گلكۆكه‌یان شكاندووه.
ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه و گومان له داروده‌سته ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌كرێ كه به مه‌به‌ستی بێ حورمه‌تی ئه‌و كاره‌یان كردبێ.
ئیبراهیم لوتفوڵاهی، لایه‌نگری حدكا و خوێندكاری زانكۆی په‌یامی نووری سنه‌بووه و له رۆژی 16ی به‌فرانباری 1386 له لایه‌ن ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستگر و دوای 9 رۆژ هه‌واڵی كوژرانی نابراو به بنه‌ماڵه‌كه‌ی راده‌گه‌ریندرێ و به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌نێژرێ.