ویلایه‌تی كێنتاكی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كانی به ده‌ستی توركه‌كانی عوسمانی به فه‌رمی ناسی و به شێوه‌یه 41مین ویلایه‌تی ئه‌مریكا دانی به جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان داناوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له زمانی پارێزگاری ویلایه‌تی كێنتاكی رایانگه‌یاند: جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان به فه‌رمی ناسراو و له‌مه‌ولاوه رۆژی 24ی نیسان به رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌وویلایه‌ته ده‌ناسرێ.
ویلایه‌تی كێنتاكی له رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵكه‌وتووه و یه‌كێك له گرنگترین ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه.
به‌و شێوه‌یه 41 ویلایه‌ت له كۆی 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا دانیان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له كاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عوسمانییه‌كان به‌سه‌ر توركیا داناوه.
"كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ئه‌مریكا"، وێرای ده‌ربرینی خۆشحاڵی له 93مین ساڵیادی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه، له به‌یاننامه‌یكدا رایانگه‌یاندووه: "بۆ رووبه‌روونه‌بونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی مرۆڤه‌كان به‌و كاره‌ساتانه و باشترین رێگه به‌فه‌رمی ناسینی ئه‌م رووداوه ترسناكانه."
لابی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌مێژ ساڵه سه‌رقاڵی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌نن و له‌و ئه‌ركه‌شدا تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌تووه بوون.
ساڵی رابردوو كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ویستی به پێی پرۆژه بریارێك بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان كۆببێته‌وه، به‌ڵام له‌ژێر گوشاری سیاسه‌تمه‌دارانی تورك وازی له‌و پرۆژه‌یه هێنا.
24 نیسانی ئه‌مساڵ 93مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوو كه ئه‌وان پێیان وایه له كاتی شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م زیاتر له 1 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به ده‌ستی عوسمانییه‌كان كوژراون.
توركیا ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.