به پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌واڵی فارس، عنایه‌توڵا عاقلی له وتوێژێكدا رایگه‌یاندووه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 21 ی بانه‌مر، دوو كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و تۆره به 50 هه‌زار لیتر گازئیله‌وه ده‌ستگیر كراون.
ئه‌و سوته‌مه‌نییه بۆ یه‌كێك له وڵاتانی درواسێ ده‌ناردرا.
عاقلی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: دوای چه‌ند كاتژمێرێك دووكه‌سی دیكه‌ش له‌و تۆره له شاری پیرانشار ده‌ستگیر كران.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هێزه‌كانیان توانیویانه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر 4 هه‌زار ده‌به‌ی سوته‌مه‌نی و 2 تۆرۆمبێلدا بگرن.