ئه‌و ماڵپه‌ره رایگه‌یاندووه: به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه "فارس نیوز" به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی رای گشتی له وڵاتانی به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا و فه‌ره‌نسه كردویه‌تی، هه‌ندێك نممونه‌ی پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاتانه بینراوه كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: له كاتێكدا وڵاتانی ئه‌وروپی باس له پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌كه‌ن، خۆیان مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌رچاو ناگرن.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه، وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌و بوارانه‌دا پێشێلی مافی مرۆڤیان كردووه.
1- توندوتیژی و نایه‌كسانی له مافی ژنان و منداڵان
2- هاوكاری وڵاتانی ئه‌وروپی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی نایاسایی خه‌ڵك
3- دژه ئیسلامی‌بوون
4- دژه كه‌سانی بیانی و نه‌ژاد په‌ره‌ستی
5- پێشیلكردنی مافی به‌ندكراوه‌كان
6- پێشیلكردنی ئازادی به‌یان
7- پێشیلكردنی مافی په‌نابه‌ران
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه روونكردنه‌وه‌ی داوه و راشیگه‌یاندووه درئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له داهاتوودا بڵاوده‌كاته‌وه.