دوای شه‌روپێكدادانه‌كانی دوو رۆژی رابردوو له نێوان چه‌كدرارانی حزبوڵا و ده‌وڵه‌تی لوبنان له به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كه بۆ هۆی كوژراو برینداربوونی چه‌ندین كه‌س و هه‌روه‌ها داخرانی قوتابخانه و بازاره‌كانی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌و توندوتیژیانه‌ی مه‌حكوم و پشگری خۆیانی له ده‌وڵه‌تی سینیۆره دوپات كردۆته‌وه.
له نوسراوێكدا كه له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێتی FP بڵاوبۆته‌وه، خاویه‌ر سۆلانا به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا نێگه‌رانی خۆی له رووداوكانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌یروت ده‌ربریوه.
نائارامییه‌كانی به‌یروت له رۆژی چوارشه‌ممه و دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان دستیپێكرد. له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یه‌ك كرا كه حزبوڵای لوبنان ده‌یه‌وێ تۆرێكی گه‌یاندن دابمه‌زرێنێ. به‌رپرسانی لوبنانی پێیان وایه كه حزبوڵا ده‌یه‌وێ به یارمه‌تی ئێران تۆرێكی گه‌یاندن دابمه‌زرێنێ و ئه‌مه‌ش هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئاسایشی ده‌بێ بۆ سه‌ر خاكی لوبنان.
ده‌وڵه‌تی لوبنان هه‌روه‌ها حزبوڵا به دانانی كامێرا له شوێنه گشتییه‌كان و به تایبه‌تی فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت تاوانبار ده‌كات كه بۆ كۆنترۆڵی به‌رپرسانی لوبنانی دانراون.
هاوكات له گه‌ڵ پشتیوانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسه‌ش پشگیری خۆی له ده‌وڵه‌تی سینیۆره راگه‌یاند.
بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسه له گوفتگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا نێگه‌رانی پاریس ی له گۆرانكارییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی لوبنان ده‌بریوه.
هه‌ر دوو وڵاتی میسر و ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌تی ئێران به تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌م پێكدادانانه ده‌زانن.
كۆشكی سپی له راگه‌یاندراوێكدا خوازیاری راگرتنی پشتیوانی ئێران و سوریا له چه‌كدارانی حزبوڵا بوون.
گۆردن جاندرۆ وته‌بێژی كۆمسیۆنی ئاسایشی كۆشكی سپی وێرای ئاماژه به پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سینیۆره رایگه‌یاند: ئێمه نیگه‌رانی كرده‌وه‌كانی حزبوڵاین.
له ماوه‌ی 3 رۆژ پێكداداندا زیاتر له 18 كه‌س كوژراون و 38 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌رپرسانی میسری و ئه‌مریكیدا، ده‌وڵه‌تی ئێران ئیسرائیل و ئه‌مریكا به هۆكاری ئه‌و پێكدادانانه ده‌زانێ.
محه‌ممه‌د عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مریكا و ئیسرائیلی به ده‌ستتێوه‌ردان و دروستكردنی شه‌رو ئاژاوه له لوبنان تاوانبار كرد و به فیتنه‌یه‌كی سیاسی پێشتر پلاندارێژراو له قه‌ڵه‌می دا.