فرۆكه‌كانی سه‌ربازی سوپای تورك له نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌تدا چه‌ندین بابه‌تیان بڵاوكردۆته‌وه و جگه له هاندانی گه‌ریلاكانی ئه‌و پارته شه‌رێكی روحی و ره‌وانیان دژی پارتی كرێكرانی كوردستان به‌رپاكردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی زه‌مان، به‌ده‌یان هه‌زار نامیلكه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌یان له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماده كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له نامیلكه‌كه‌دا، وێنه‌ی سه‌بازێكی توركی تێدایه كه گه‌ریلایه‌كی برینداری له سه‌ر شانی خۆی داناوه و به مه‌به‌ستی تیماركردن ده‌یگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ستی. هه‌روه‌ها له نامیلكه‌كه‌دا ده‌ردی دڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌ریلا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له شێوازی خزمه‌تگوزاری به بنه‌ماڵه‌كه‌یان له لایه‌ن سوپای توركه‌وه ده‌كات.
له نامیلكه‌یه‌دا هه‌وره‌ها باس له چونێتی هه‌ڵاتنی گه‌ریلاكان له پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژه‌ی پێدراوه.
نامیلكه‌كه‌كه بۆ ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌و پارته هه‌ڵێن تاكتیكێكی تایبه‌تی بۆ داناون. به‌و پێیه هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ كه PKK هه‌ڵێ، سه‌ره‌تا خۆی كاندید بكا كه ده‌یه‌وێ كرده‌ی سه‌ربازی له خاكی توركیا نیشان بدات و مه‌شقی پێویس ببینن و گومان له‌سه‌ر خۆی لابدا.
دروشمه‌كانی ئه‌م نامیلكه‌یه بریتین له : بیربكه‌وه، چه‌ك دابنێ، له ناو هه‌ڤاڵانتداو به باشترین ئیمكانات ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه، ژیان له هه‌موو شتێك پێویستتره.
ئه‌و نامیلكه‌یه دوینێ له ناوچه‌كانی ، ئامێدی، خواكورك، بامه‌رنێ، زاخۆ و دهۆك له رێگه‌ی كۆپته‌ر و فرۆكه شه‌ركه‌ره‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و له رۆژانی داهاتووشدا له ناوچه‌كانی شرنا‌خ، بینگۆل، تونجه‌لی و سیرت و... بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌و نامبلكه‌یه هه‌روه‌ها به‌سه‌ر كه‌سوكاری گه‌ریلاكان له ناوخۆی توركیاش بڵاوده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه منداڵه‌كانیان له شاخ بێننه‌وه.
رۆژنامه‌ی زه‌مان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی به شه‌رێكی ره‌وانی دژی PKK وه‌سف كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م نامیلكه‌یه له لایه‌ن پسپۆرانه‌وه ئاماده‌كراوه و زۆر لایه‌ن له‌به‌رچاو گیراون.
به پێی راپۆرتی ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌شی زۆری زانیارییه‌كان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و نامیلكیه‌دا له ئه‌و كه‌سانه وه‌رگیراوه كه له PKK جیابونه‌ته‌وه.