به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ماد نیوز گه‌یشتووه، رۆژی سێشه‌ممه 17ی بانه‌مر، چه‌ند كه‌س له لاوانی گوندی "ئاقبه‌رزه" سه‌ر به شاری سه‌ڵماس كه به مه‌به‌ستی سه‌یران بۆ شاخه‌كانی ناوچه ده‌رده‌كه‌ون، له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و له ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژرا و لاوێكی دیكه‌ش بریندرا بوو.
دانش عیسازاده ته‌مه‌ن 14 ساڵ له‌و رووداوه‌دا گیانی له ده‌ست داوه و میلاد محه‌ممه‌د زاده‌ی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به سه‌ختی بریندار بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ماد نیوز ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه میلاد له نه‌خۆشخانه‌نیه‌كی ورمێ‌دا تیمار ده‌كرێ.
شایه‌نی باسه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژێم 2 كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كانی خورخوره و ئابه‌زه‌ر بوون به سه‌ختی بریندار بوون.