ماڵپه‌ری ناوه‌ندی ئه‌ركانی سوپای تورك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كاریه‌كانی هێرشی دوینێ شه‌وی فرۆكه‌شه‌ركه‌ره‌كانی توركیای بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، دوای هێرشی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ربازی تورك له ناوچه‌ی هه‌ككاری، له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كدا، f16كانی هێزی ئاسمانی توركیا هێرشییان كرده سه‌ر باره‌گاكانی pkk و له‌ئه‌نجامدا زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و ماددیان له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته داوه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، دوای هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی فرۆكه‌شه‌ركه‌ره‌كانی سوپای توركیا، جه‌میل بایه‌ك (هه‌ڤاڵ جومعه) بۆ یه‌كێك له وڵاتانی ده‌ره‌وبه‌ر رۆیشتووه.
ماڵپه‌ری زمانحاڵی سوپای توركیا ناوی ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
رۆژنامه‌كانی توركیا كوژرانی 20 گه‌ریلای PKK یان له بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردوو راگه‌یاندووه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی سوپای تورك له كاتێكدایه كه شه‌رۆپێكدادان له نێوان سوپای تورك و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر سنوور و ناوخۆی سنووری جوگرافی توركیا به‌رده‌وامه.
ئاماری كوژراوه‌كان و یان برینداره‌كان به پێی لێدوانی هه‌ر دوو لایه‌ن یه‌كناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی توركیا ئه‌و هێرشه‌یان پشت‌راست كردۆته‌وه كه گه‌ریلاكانی PKK كردویانه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركه‌كان له هه‌رێمی شرنا‌خ و 2 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، رۆژنامه‌ی ZAMAN، چاپی ئه‌ستانبول باسی له كوژرانی 6 كه‌س كردووه كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له دوو ناوچه‌ی سیرت و باتمان.
ئه‌و رۆژنامه‌یه پارتی كرێكارانی كوردستانی به دانانی ئه‌و مینانه تاوانبار كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه رۆژی هه‌ینی له كۆشكی سه‌رۆك كۆماری به‌رێوه‌چوو، هه‌رچه‌شنه هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی هاوكاری هێزه‌كانی ئێران و توركیا بۆ له‌ناو بردنی PKK ره‌تكرایه‌وه.
گوڵ له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا ده‌رباره‌ی هێرشی هاوبه‌شی سوپای ئێران و توركیا و سه‌ر PKK، رایگه‌یاند: توركیا بۆ خۆی ده‌توانێ به ته‌نیایی PKK له ناو ببات و تا ئێستا شتێكی وا له ئارادا نه‌بووه.