دادگایه‌كی پێداچوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا دوای لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر دۆسیه‌ی رێكخراوی موجاهدینی خه‌لق، ناوی ئه‌و رێكخراوه‌ی له لیستی تێرۆری به‌ریتانیا ده‌ركردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه له دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و دادگایه، رای دادگا له‌سه‌ر لادرانی ئه‌و پارته سیاسیه له لیستی تێرۆری به‌ریتانیا راگه‌یاندرا.
به‌رپرسانی موجاهدینی خه‌لق هیوادارن رای ئه‌و دادگایه‌ی به‌ریتانیا كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر رای به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌و پارته له لیستی تێرۆری ئه‌وانیش بێته ده‌ره‌وه.
بریاره له مانگی ئۆكتۆبر ساڵی 2008 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بریار له‌سه‌ر لیستی 5 ساڵه‌ی رێكخراوه تێرۆریستییه‌كانی ئه‌و وڵاته بدات.
ئه‌مریكا له ساڵی 2003وه موجاهدینی له لیستی تێرۆری وڵاته‌كه‌ی داناوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه به‌ریتانیا، به‌رپرسانی ئێران ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربریوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "ایسنا"، محه‌ممه‌د عه‌لی حوسه‌ینی، وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێرای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر رای ئه‌و دادگایه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: ناوه‌ندی دادوه‌ری به‌ریتانیا ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر رای گشتی به‌ریتانیا، جیهان و ئێران وه‌ڵامده‌ر بن.