به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی FP، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌دێری رۆژنامه‌وانی له راپۆرتی سالانه‌ی خۆی له باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له حیهاندا، وێرای ئاماژه به قوربانیانی رۆژنامه‌نووسی له ساڵی رابردوودا، مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ رۆژنامه‌وانانی دیاریكردووه.
به پێی ئاماره‌كانی ئه‌م راپۆرته، ته‌نیا له ساڵی رابردوودا به هۆی شه‌روپێكدادانه‌كانی عێراق، 52 رۆژنامه‌نووسی كوژراون و پاكستان، فیلیپین، سریلانكا و ئه‌فغانستان مه‌ترسیدارترین وڵاتانی ئاسیا بۆ رۆژنامه‌نووسان بووه.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه تا ئێستاش له هه‌ندێك شوێنی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، گوشار له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان هه‌یه و سانسۆری هه‌واڵ و زانیاری و زۆرجارانیش هێرشی فیزیكی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان دێته ئاراوه.
به پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه‌یه یه‌كه‌م رۆژنانه‌نووس له ساڵی 1993 له ئه‌مریكا تێرۆر كرا كه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "ئۆكله‌ند" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بوو.