77 نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئێران خوازیاری رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ید محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری ئێشووی ئێران بوون.
ئه‌و نوێنه‌رانه داوایان له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات كردووه پێشی خاته‌می بگرن.
خاته‌می هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌به‌رده‌م خوێنكاراندا ڕه‌خنه له‌چه‌مكی هه‌نارده‌كردنی شۆڕش گرتبوو وگوتبوی: ئایا مه‌به‌ست له‌هه‌نارده‌كردنی شۆرش ئه‌وه‌یه كه ئێمه چه‌ك هه‌ڵبگرین و بچین له وڵاتانی دیكه‌دا ته‌قینه‌وه بكه‌ین، ئایا هه‌نارده‌كردنی شۆڕش واته گروپی چه‌كداری دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچن له وڵاتانی دیكه‌دا كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌ندام بده‌ن و سه‌قامگیری ئه‌و ولاَتانه تێك بده‌ن.
هه‌ندێك له‌چاودێرانی سیاسیه‌وه پێیان وایه ئه‌م وتانه‌ی خاته‌می تۆمه‌تباركردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران ده‌گه‌یه‌نێت كه‌هانی شێواندنی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌ده‌ن له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و له‌به‌رامبه‌ریشدا گومانی ئه‌وه‌ی ده‌كرێ كه ئه‌م هێرشه‌ی پارێزگاران بۆ سه‌ر خاته‌می په‌یوه‌ندی هه‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ل ساڵی داهاتوودا.
ئه‌م لێدوانه‌ی خاته‌می ناڕه‌زایی له‌ناو پارێزگاران ئێران‌دا لێكه‌وته‌وه و له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (كه‌یهان) كه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌ئی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی سه‌رپرشتی ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی خاته‌می نوسیویه‌تی: ده‌بێت خاته‌می له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه نا نیشتمانیانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه ئه‌و لێدوانانه ته‌نها ناوبانگی ئێران ناشیرین ده‌كه‌ن.