2008/5/7
توركیا به‌ بری یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌وڵی كرین دژه‌ موشه‌ك ده‌دات
توركیا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هێرشی موشه‌كی هه‌وڵی كرینی دژه‌ موشه‌ك ده‌دات.

كاناڵی ته‌له‌فزیۆنی "NTV"ی توركیا، له‌ هه‌واڵێكدا خواستی به‌رپرسانی سه‌ربازی توركیایان بۆ كرینی دژه‌ موشه‌ك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه‌ موشه‌كێكی دورهاوێژ راگه‌یاندووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوای له‌ ئه‌مریكا، چین، روسیا و ئیسرائیل كردووه‌ كه‌ نرخ و تایبه‌تمه‌ندی دژه‌موشه‌كه‌كانیان بده‌ن به‌ به‌رسانی تورك و له‌و باره‌شه‌وه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رابێرت گه‌یتس بۆ توركیا باس له‌و خواسته‌ی توركیا كراوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌رپه‌سانی توركیا تا ئێستا رایان له‌ دوو جۆری ئه‌و موشه‌كه‌ بووه‌، ئه‌ویش دژه‌موشه‌كی "پاتریۆت"ی ئه‌مریكا و " 400S "ی روسیا بووه‌ كه‌ له‌شه‌ردا تاقی كراونه‌ته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، نرخی ئه‌م موشه‌كانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیارد دۆلار پێشبینی كراوه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 14:51 | چینی: ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟