به‌رپرسی به‌ڵگه‌نامه‌كانی شورشی ئیسلامی رایگه‌یاندووه: له نزیكه‌وه ئاگادار بووم كه ریفۆرمخوازان قه‌تله‌كانی زه‌نجیره‌ییان به‌رێوه ده‌برد و نه‌ك موجاهدینی خه‌لق یان لایه‌نێكی دیكه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "عصر ایران"، روحوڵا حوسه‌ینیان به‌رپرسی به‌ڵگه‌نامه‌كانی شورشی ئیسلامی له زانكۆی "امیر كبیر" له باسێكدا بۆ خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه رایگه‌یاندووه: "ئه‌و كاتی هه‌ندێك چه‌ند كه‌سێك دوابه‌دوای یه‌كدا كوژران و له كاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ریفۆرمخوازان بوو كه بۆ ئێمه جێگای سه‌رسورمان بوو، ئه‌و كوشتنانه‌یان وه‌ستۆی رێكخراوی مونافقین (موجاهینی خه‌لق) داهێنا و گوتیان ئه‌و كاره‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی روخساری كۆمار پیس بكه‌ن. به‌ڵام دواتر كێشه‌یه‌ك هاته ئاراوه كه ره‌وتی ریفۆرم ئه‌و كوشتارانه ده‌خسته پال لایه‌نی به‌رامبه‌ری خۆی. سروش ئه‌و كاتی هۆكاری ئه‌و كوشتارانه‌ی بۆ هۆكاری ئایدیۆلۆژیكی گه‌رانده‌وه. كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكیش ئه‌و تاوانه‌یان ده‌خسته پاڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات."
حوسینیان وێرای ئاماژه به‌وه‌ی كه ئه‌و كاتی قایمقامی داواكاری گشتی وڵات و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بووه، گوتی: ئاگاداری به‌ده‌نه‌ی وه‌زاره‌ت بووم و دوای لێكۆڵینه‌وه بۆم ده‌ركه‌ت كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كوشتارانه كه‌سێك بووه به ناوی "ئاغای كازمی" ناسراو به موسه‌وی كه سه‌ر به ریفۆرمخوازان بوو.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه كاتی خۆی بةرثرسيَكي كؤمار لة ديداريَكدا لةطةلَ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات رایگه‌یاندبوو كه موسه‌وی یه‌كێك له كه‌سه به‌نرخه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته و ئه‌وه‌شی گوتووه كه موسه‌وی پلاندارێژه‌ر و رێنوێنیكه‌ر بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شی بۆ خوێندكاران ئاشكرا كردووه كه به‌رنامه‌دارێژی پلانه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی جێی بروای ریفۆرمخوازان بوون و دوای به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت كه كه‌سانێك هه‌بوون به‌دوای پیسكردنی ناوی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بوون.
به‌رپرسی به‌ڵگه‌نامه‌كانی شورشی ئیسلامی هیوای خواست رۆژێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ ئه‌و دۆسیه روون و ئاشكرا بكات.