به‌شداری حدكا و شاندی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كانی ئێران به نوێنه‌رایه‌تی UNPO و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فدراڵ، له كۆبونه‌وه‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئێكۆساك (پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی) نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی خۆجێیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسان و به‌ناو دیپلۆماته‌كانی كۆماری ئیسلامی توره كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی ده‌نگوباسی "كوردستان میدیا"، حیزبه‌كانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوپێوه‌ندیی دێموكراتیكی ئه‌هواز‌و خه‌ڵكی به‌لووچستان له حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئێكۆساكدا، هه‌ركام ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ناوچه‌كانی خۆیاندا، بۆ ئه‌ندامانی پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی شی كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها به به‌شداریكردن له پانێله‌كاندا‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراو له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌و هه‌ڵواسینی وێنه‌كانی شه‌هیدان‌و ئێعدام كراوه‌كانی رێگای ئازادی له ئێراندا‌و له لایه‌ن رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری ئاخووندییه‌وه له ساڵی رابردوودا، چالاكییه‌كانی خۆیان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه برد. هه‌روه‌ها هه‌ركام له‌م حیزبانه به پێشكه‌شكردنی وتارێك ـ وتارێكی هاوبه‌ش له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به شێوه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامانی UNPO (رێكخراوی نه‌ته‌وه‌و گه‌له بێ نوێنه‌ره‌كان) ـ بۆ یه‌كه‌مین جار راستییه فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌و ئیتنیكییه‌كانی ئێرانیان كه تا ئێستا رێكخراوه ئێرانییه‌كان باسیان نه‌كردوون، بۆ نوێنه‌رانی نزیكه‌ی 50 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی ئه‌م پلاتفۆرمه هه‌میشه‌یی‌یه، روون كرده‌وه. ئه‌م كاره‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌كه نوێنه‌رانی رێژیمی ئاخووندیی به‌شدار له دانیشتنه‌كه‌دا، له ته‌ك ره‌وشێكی نه‌خوازراودا به‌ره‌وڕوو بن‌و بكه‌ونه ته‌نگه‌به‌رییه‌وه‌و به هه‌ڵسوكه‌وتی نادیپلۆماتیك‌و نادێموكراتیك، ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان بۆ پێش‌گرتن له روونبوونه‌وه‌ی راستییه‌كان بگرنه به‌ر.
له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا، هه‌ركام له 3 حیزبی ناوبراو كه وه‌ك نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی‌دا به‌شدارییان كردبوو، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب، به‌لووچ‌و كوردی به‌شدار دا، وتارگه‌لێكی هاوبه‌شیان خوێنده‌وه‌و نوسخه‌ی ئه‌سڵیی وتاره‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
شایانی باسه شاندی نوێنه‌رایه‌تیی كۆماری ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رپرسی شاندی هه‌میشه‌یی خۆیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له نێوان باسه‌كانی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران‌دا، به‌رده‌وام‌و به تووڕه‌یی‌یه‌وه ته‌قه‌یان له مێزه‌كانی به‌رده‌میان هه‌ڵده‌ستاند‌و هه‌وڵیان ده‌دا پێش له درێژه‌ی وته‌كانی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ بگرن.
ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی شاندی رێژیم، له وته‌گه‌لێكی نادیپلۆماتیكدا، تۆمه‌تی ناڕه‌وا‌و بێ‌بنه‌مای "تیرۆریزمی" ـ له كاتێكدا خه‌ریكی وتار خوێندنه‌وه‌بوون ـ دایه پاڵ یه‌كێك له به‌رپرسانی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هواز‌و شاندی نوێنه‌رایه‌تیی عه‌ربی ئه‌هواز.
شاندی رێژیم هه‌روه‌ها له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وته‌كانی شاندی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌و نوێنه‌رانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران‌دا، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌و داننه‌نان به فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئێراندا‌و تۆمه‌تی دانه‌پاڵ رێكخراوه‌كان، هه‌وڵی شێواندنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه نوێنه‌رانی رێژیم له وته‌كانیاندا رایان ده‌گه‌یاند كه رێژیمی ئاخووندی ده‌نگی ئه‌رێینیی به راگه‌یاندراوی مافه‌كانی كه‌مینه‌كان داوه‌و داكۆكیكاری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌و گه‌له خۆجێیی‌یه‌كان له ته‌واوی جیهان (هه‌ڵبه‌ت جیا له ئێران)ه.
له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م دانیشتنانه، ئابڕووچوونی كۆماری ئیسلامی له به‌رچاوی جیهاندا بوو، چوونكه پاش وته‌كانی شانده‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و به‌لووچ، سه‌رجه‌م به‌شداربووان به چه‌پڵه‌لێدانی به‌رده‌وام پشتگیریی خۆیان راده‌گه‌یاند‌و نوێنه‌رانی رێژیم بێ پشتیوان مابوونه‌وه.
شایه‌نی باسه، حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئێكۆساك (پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی) نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی خۆجێیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژانی 21ی ئاوریل تا 2ی مه‌ی 2008، له نیویۆركدا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی هاوپێوه‌ندیی ئه‌هواز‌و حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان وه‌ك نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌و هه‌روه‌ها به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له مقه‌ڕی ناوه‌ندیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركدا به‌ڕێوه چوو، چالاكانه به‌شدارییان كرد.