ئێواره‌ی دوینێ پێنج شه‌ممه له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق "جه‌لال تاڵه‌بانی" له به‌غدا ، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی "نێچیرڤان بارزانی" و شاندی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ"راوێژكاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یاندراوێكدا وێرای ئاماژه به‌و هه‌واڵه رایگه‌یاندووه: تاڵه‌بانی خۆشحاڵی بۆ دیداری نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی توركیا ده‌ربڕیوه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و حكومه‌تی یه‌كگرتووی عێراق له به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه.
شاندی توركیا و هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات و هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه به‌م دوایانه كۆسپی له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان ساز كردبوو، خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
بریاردرا بۆ زاڵبوونی به سه‌ر ئه‌م كێشانه میكانیزمی گونجاو بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا ره‌وتێكی باشتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه دوو لایه‌ن بیر له پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری گیر وگرفته‌كانی كردۆته‌وه و ئه‌م لێژنه‌یه‌ش به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوبه‌شی هه‌ر دوولایه‌ن له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كان ئابووری، سیاسی، ئاسایشی گوفتگۆ ده‌كه‌ن. بریاره ئه‌م كۆبونه‌وانه به‌رده‌وام بێ.
ئه‌مه یه‌كه‌م دیدار دوای فه‌رمی له نێوان به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی تورك بوو دوای ئه‌و هێرشانه‌ی مانگی شوباتی رابردوو بوو كه توركیا به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاندووه: هه‌ر دوو لایه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وانه راگه‌یاندووه.