بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندی سیاسی، بازه‌رگانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، شاندێكی ئه‌و وڵاته به‌م زووانه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی ده‌نگوباسی "HABER TURK" ، ئه‌م شانده‌ی توركیا پێكهاتووه له موراد ئوزچه‌لیك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌حمه‌د داووه ئوغلوو كه بریاره كۆبونه‌وه‌كانیش له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و كرده‌ی توركیای له چوارچێوه‌ی بریاری ئه‌حومه‌نی ئاسایشی توركیا (MGK) بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان داناوه.
شانده‌كه‌ی توركیا بریاره له به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری مالكی و هه‌ندێك له به‌رپرسانی عێراقی كۆببنه‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ر ئینتێرنێتییه رایگه‌یاندووه: بریاره شاندی توركی داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش به ناوی "لێژنه‌ی باڵای په‌یوه‌ندییه‌كان" بكات بۆ راپه‌راندنی ئه‌م كاره‌كان.