هه‌ندێك له دادوه‌رانی دۆسیه‌ی "ره‌زا زارعی"، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران كه له‌گه‌ڵ 6 ژن له ماڵێكدا گیراوه، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ستكاری دۆسیه‌ی ناوبراو بكرێ، ئه‌وه فیلمی سێكسی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران له‌گه‌ڵ ژنان و كچانی ئه‌و شاره بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ماڵپه‌ری هه‌واڵنێری "پیك ایران" رایگه‌یاندووه: هاشمی شاهرودی به‌رپرسی ده‌زگای دادوه‌ری له ئێران رێگه‌ی به‌و دادوه‌رانه نه‌داوه كه ئه‌و كاره بكه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێی داون ده‌ستكاری دۆسیه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران نه‌كه‌ن.
ئه‌و دادوه‌رانه رایانگه‌یاندووه: فیلمی سێكسی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تارانیان له‌ده‌ستدایه ئه‌گه‌ر پێویست بێ بۆ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ده‌نێرن. ئه‌و فیلمه 34 كاتژمێر په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تارانه.
به رله دوو مانگ پێش ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی تاران به هۆی ئه‌م كرده‌وانه له‌سه‌ر كار لادرا. پێشتر به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی حاشایان له‌و رووداوه ده‌كرد و رایانگه‌یاندبوو كه ناوبراو خۆی ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه و دواتر گوتیان به تاوانی "خه‌یانه‌ت له ئه‌مانه‌ت" و فه‌سادی ماڵی" ده‌ستگیر كراوه.
پاسدار زارعی یه‌كێك له دارێژه‌ره‌انی پرۆژه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو كه ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی لاده‌ران له یاساكانی ئیسلامی راگه‌یاندراوه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا رۆژانه ده‌یان كه‌س له كچان و كورانی ئێران به تۆمه‌تی نارێكی جلوبه‌رگ و ره‌چاونه‌كردنی رێساكانی ئیسلامی ده‌ستگیر و سوكایه‌تیان پێده‌كرا.
شاهرودی سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زارعی له‌گه‌ڵ دادوه‌ری دادگای تاران،(سه‌عید مورته‌زه‌وی) دۆستایه‌تی دێرینی هه‌یه خۆی ئه‌ركی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.