غه‌نیمی فه‌رد به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی ئێران له وتووێژێكدا رایگه‌یاندووه: له ساڵی رابرووه تێكرای دانوستانه‌كانی په‌يوه‌ندییدار به كرین و فرۆشتنی نه‌وت له ئێران به یۆرۆ و یه‌نی ژاپۆن كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ كریاران و لایه‌نه به‌رامبه‌ركانمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێككه‌وتووین كه چی دیكه به دۆلار نه‌وتیان پێ نه‌فرۆشین.
غه‌نیمی فه‌رد رایگه‌یاندووه: له ئه‌وروپا فرۆشتنی نه‌وت به یۆرۆ و له وڵاتانی ئاسیاش به یۆرۆ و یه‌ن ئه‌و دانوستانانه رێكده‌خه‌ین.