له بڵاوكراوه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا رایگه‌یاندووه: دوینی له رێگه‌ی ئاسمان و زه‌وی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆردومان كراون.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری تایبه‌تی هێزه‌كانی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ رای گشتی راگه‌یاندراوه به‌و شێوه‌یه باسی له بۆردومانه‌كانی رۆژی رابردووی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان كراوه:
1- له رێكه‌وتی 25-26 /4 ، ناوچه‌كانی زاپ، ئاڤه‌شین و خواكورك له باكووری عێراق دوای ته‌سبیت كردنی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له رێگه‌ی ئاسمان و به پشتیوانی تۆپبارانی هێزه‌كانی سوپا، بۆردومان كراون.
2- به رۆژ و به‌شه‌و و به یارمه‌تی نوێترین ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی ته‌نیا بنكه‌كانی لۆجستیكی ئه‌و پارته بۆردومان كراون.
3- به یارمه‌تی 43 فرۆكه‌ی شه‌ركه‌ر ، 111 بنكه‌ی ئه‌و پارته كه پێكهاتبوو له ناوه‌ندی خه‌به‌ری، شوێنی لۆجستیك و ئه‌نباری پێداوایستی سه‌ربازی بۆردومان كراون.
له‌و راگه‌یاندنه‌ی هێزه‌كانی سوپا به مه‌به‌ست ئارامكردنه‌وه‌ی رای گشتی باشووری كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و دواتریش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، یه‌ك به‌ند زیاد كراوه و ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه هاتووه:
4- بوونی خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه‌دا و حه‌ساسیه‌تی پێویست له‌به‌رچاو گیراوه و ته‌نیا بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆرومان كراوه.
له به‌نده‌كانی كۆتایی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی سوپای توركیا هاتووه:
5 – به‌دواداچوونی له‌سه‌ر دیاریكردنی بنكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارته به‌رده‌وامه.
6- له چوارچێوه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ "تێرۆر" تێكرای پێداویستییه‌كانی سه‌ربازی له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابین ده‌كرێ.
شایه‌نی باسه سوپای توركیا له هێرشه‌كانی مانگی شوباتی رابردوودا بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی توركیا ده‌رباره‌ی ئۆپێراسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور ئارام بكاته‌وه رایگه‌یاندبوو كه تێكرای بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی خواكورك و ئاڤه‌شین تێكدراون و نه‌ماون، كه‌چی خۆیان ئێستا باس له بوونی 111 بنكه‌ی ئه‌و هێزه ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "HPG" تا ئێستا له‌و باره‌وه لێدوانیان نه‌بوو.