وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێت بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندووه: دوێنێ سێشه‌ممه 29/4 شاندێكی رێكخراوی " UNHCR" به‌سه‌رۆكایه‌تی "دانیێل ئیندرسن" نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كرد و لة لايةن د. ئيَحسان محةممةد ثيَشوازي ليَكرا.
له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا ره‌وشی ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گفتوگۆیان لێوه‌كرا و باس له چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و رێكخراوی " UNHCR" و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كرا بۆ یارمه‌تیدانی زیاتر له 40 هه‌زار ئاواره‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كه به‌هۆی توندوتیژیی و نا ئارامی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و نیشته‌جێبوون.