به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنێر، تۆڕی هه‌واڵی "مه‌كلانچی" ئاشكرایكردووه، یه‌كێك له هه‌ره به‌هێزترین كه‌سه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق ژه‌نڕاڵێكی ئێرانییه به‌ناوی "سه‌رهه‌نگ قاسم سوله‌یمانی" كه فه‌رمانده‌ی سوپای قودسه و سه‌ر به هێزه‌كانی پاسدارانی شۆڕشی ئێرانه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی "مه‌كلانچی" ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه: یه‌كێك له هه‌ره به‌هێزترین كه‌سه‌كانی ناو عێراق نه به‌رپرسی حكوومیه و نه فه‌رمانده‌ی میلیشیا یا مه‌رجه‌عیێكی ئاینییه و نه فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی و نه دیپلۆماتكارێكه، به‌ڵكو ژه‌نڕاڵێكی ئێرانییه به‌ناوی "سه‌رهه‌نگ قاسم سوله‌یمانی" كه فه‌رمانده‌ی سوپای "قودس" و سه‌ر به هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆڕشی ئێرانه . 
له‌راپۆرته‌كه‌دا، هاتووه ئه‌م رێكخراوه نیمچه سه‌ربازییه و ره‌وتێكی هه‌واڵگریانه‌ی هه‌یه و ئه‌ركی به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا .
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه: كاری "سه‌رهه‌نگ سوله‌یمانی" له‌م ئه‌ركه‌دا، دابینكردنی پاڵپشتی سه‌ربازی و ماددیه بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراق ئه‌وه‌ش به ئامانجی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌مریكایه له عێراقدا .
جێی ئاماژه‌یه پێشتر چه‌ندین جار به‌رپرسه عێراقی و ئه‌مه‌ركییه‌كان دووپاتیان كردۆته‌وه كه "سه‌رهه‌نگ سوله‌یمانی" هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و به‌رپرسه عێراقییانه ده‌دات كه سه‌ر به ئێرانن، له‌و پێناوه‌شدا چاوی به چه‌ندین به‌رپرسی باڵای عێراقی كه‌وتووه .