له كاتێكدا هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له خۆئاماده‌كردنی ئه‌مریكا بۆ شه‌ری دژ به ئێران ده‌كه‌ن، دووهه‌مین كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌و وڵاته دوینێ هاته ناو ئاوه‌كانی كه‌نداو.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی فرانس پرێس، رۆبێرت گه‌یتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راستكردۆته‌وه و ئه‌و كرده‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به هۆشدارییه‌ك بۆ ئێران له‌قه‌ڵه‌م داوه و له هه‌مانكاتدا هه‌رچه‌شنه هێرشێكی بۆ سه‌ر ئێران ره‌ت كرده‌وه.
گیتس كه بۆ سه‌ردانێك له مكزیك دایه، جێگیری ئه‌و كه‌شتیه‌ی له ئاوه‌كانی كه‌نداو به رووداوێكی ئاساییه زانیوه.
جێف مۆرل، وته‌بێژی پێنتاگۆن، له باره‌وه رایگه‌یاندووه: دووهه‌مین ناوی ئه‌مریكایی رۆژی سێشه‌ممه چۆته ناو ئاوه‌كانی كه‌ندا و بریاره ناوه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌مریكا تا چه‌ند رۆژێكی داهاتوو له‌و شوێنه بێته ده‌ره‌وه.