فدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ رایگه‌یاندووه: یانه‌ی تۆپی پێی ژنانی ئێران بۆی نییه له هیچكام له كێبه‌ركێكانی جیهانی به‌شداری بكات.
رۆژنامه‌ی "ئێشپیگڵ" ی ئه‌لمانی له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه: یانه‌كانی تۆپی پێی ژنانی ئێران بۆیان نییه له هیچ یارییه‌كی ژێر چاوه‌دێری فیفادا یاری بكه‌ن، چونكه پۆششیان په‌سه‌ن نه‌كراوه و بۆیه‌ش رێگه به كێبه‌ركی ئه‌وان نادرێ.

ئه‌و بڵاوكراوه‌یه رایگه‌یاندووه: ئێران ده‌بێ نوسراوێك ئاراسته‌ی فیفا بكات و داوا بكات كه ئه‌م جۆره پۆششه به فه‌رمی بناسرێ، دواتر فیفا كۆبونوه‌ی له‌سه‌ر ده‌گرێ و ئه‌گه‌ر جۆری پۆششه‌كه به فه‌رمی ناسرا، ئێران بۆی هه‌یه به‌شداری له كێبه‌ركێی و یارییه‌كانی ژێر چاوه‌دێری فیفا بكات.
شایه‌نی گوتنه، جۆری پۆششه‌كانی ژنانی وه‌زشوانی ئێران به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له‌و وڵاته تایبه‌تمه‌ندی ئیسلامی پێوه دیاره و فیفا و وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌و كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیان لا په‌سه‌ند نییه.