دوای ناره‌زایه‌تییه‌كان ئێران له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌لی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان – ئێران، ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی باڵوێزی ئێرانی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بانگ كردووه.
ناسر حه‌میدی زار‌ع، باڵوێزی ئێران له باكو، بۆ وه‌رگرتنی نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئازه‌ربایجان بانگكرایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
ئاژانسه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی ئێران، وێرای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه ئازه‌ربایجانی به ته‌ما نییه به‌م زووانه كه‌لوپه‌له‌كانی ئێران ته‌سلیم بكاته‌وه.
پێداویستییه‌كانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی روسی له رێگه‌ی سنووری ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ئێران ده‌ناردران كه له سه‌ر سنووری نێوان و ئێران و ئازه‌ربایجان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ده‌گوترێ ئه‌م پێداویستیانه بۆ بنكه‌ی ئه‌تۆمی "بوشێهر ده‌ناردران و بریتین له گه‌رمكه‌ره‌وه ( ئیزۆلاسیۆن) بۆ ئه‌م بنكه‌یه.
كۆمپانیای "ئه‌تۆم ئێسترۆی ئێكسپرت"، لایه‌نی به‌رامبه‌ری ئێرانی كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ ئێران ناردووه، داوای له ئازه‌ربایجان كردووه كه پێداویستییه‌كانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان ته‌سلیم به ئێران بكاته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاندووه: هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كان له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ئێران نادراوه.
گومرگی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندووه: ده‌رچوونی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه له سنووری ئازه‌ربایجان پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
ئێران داوای له روسیا كردووه كه دیپلۆماسی خۆی به‌كار بێنێ بۆ ئازاد كردنی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان داوای له رووسیا كردووه، ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناساندنی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه ته‌سلیم به ئازه‌ربایجان بكات.