نرخی نه‌وت كه به‌هۆی مانگرتنه‌كانی كرێكاری له به‌ریتانیا گه‌یشتبۆیه 120 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مڕۆ به كۆتایی هێنانی مانگرتنه‌كه، نرخی نه‌وت دابه‌زی.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌پر له نرخی نه‌وت كه به هۆی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی "گرینجموت" به‌رزببۆوه، دوای كۆتایی پێهاتنی مانگرتنه‌كه نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا دابه‌زی.
مانگرتووانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه بریاره له پرۆگرامی خانه‌نشینی بكرێ، مانیان له كاركردن گرتبوو.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی سوك له بازاڕه‌كانی نیۆیۆرك گه‌یشته 117 دۆلار و 83 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له جۆری تێكه‌ڵی برێنت، به 115 دۆلار و 74 سه‌نت فرۆشرا.