شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پرسی "كێشه‌ی خه‌ڵكانی بومی" له نیۆیۆرك ده‌كات و بریاره له‌سه‌ر پرسی كورد له ئێران وتارێك پێشكه‌ش بكات.
كوردستان میدیا: كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر كێشه‌ی خه‌ڵكانی بوومی له بنكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویوۆك له رۆژی دووشه‌ممه‌دا درێژه‌ی به كاره‌كانی خۆی دا. ئه‌م كۆڕه گشتییه كه ساڵی 1994 له نێو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا پێك هاتووه، له‌م دانیشتنه‌ی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی خه‌ڵكانی بوومی له هه‌موو قاڕه‌كانی دونیا‌و نوێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆر كه خه‌ڵكی بوومیان هه‌یه‌و وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و كۆمیسیۆنه جیاوازه‌كانی ئه‌م رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه و رێكخراوه ناحكومییه‌كان كه پێوه‌ندییان به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان‌و خه‌ڵكه بوومییه‌كانه‌وه هه‌یه به‌شدار بوون.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه كه ته‌رخان كرابوو بۆ ژینگه‌و مافی خه‌ڵكه بوومییه‌كان، پاش كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕی‌و وتاری شاره‌زا‌و پسپۆڕه‌كان له‌م بواره‌دا، ئه‌ندامانی میوان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی كۆڕه‌كه كرد.
شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به نوێنه‌رایه‌تیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی بێ‌نوێنه‌ر، UNPO كه پێك هاتبوو له شه‌ریف بێهرووز، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئه‌مریكا‌و عه‌لی قادری، به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له‌م وڵاته چالاكانه به‌شداریی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان كرد. شاندی حیزب له نێوئاخنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوی به زۆر كه‌سایه‌تی‌و ئه‌ندام‌و نوێنه‌ر‌و به‌شدارانی كۆڕه‌كه كه‌وت.
كۆبوونه‌وه‌كه تا 2ی مانگی مای درێژه‌ی ده‌بێ‌و شاندی حیزب له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.