وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به هاوكاری یاساناسانی كورد، پرۆژه بریارێكی له باره‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورد كه به‌م دویانه له په‌رله‌مانی عێراق به‌فه‌رمی ناسراوه، تاوتۆ كرد.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 10ی بانه‌مه‌ر له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، یاساناسانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاه‌رتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ تاوتۆكردنی بریاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به دانانیان به جینۆسایدی گه‌لی كورد رێكخست.
كۆبونه‌وه‌كه كه له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، "چنار سه‌عد عه‌بدوڵا" به‌رێوه‌چوو، چه‌ندین پسپۆر و و شاره‌زا له بواری یاسا تێیایدا ئاماده بوون.
مه‌به‌ست له‌و كۆبونه‌وه‌یه تاوتۆكردنی بریاری به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالی گه‌لی كورد و دانانی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ قه‌ربوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و چونیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتنی له‌و كه‌یسه بۆ به‌جیهان ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و ئةو مه‌ینه‌تیانه بوو كه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له چه‌ندین ته‌وه‌ردا خۆی ده‌بینێوه و باس و تاوتۆكردنی هه‌ركام له ته‌وه‌ره‌كان له لایه‌ن یاساناسانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندی باسه‌كه‌ی پێوه بوو. ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بریتی بوو له:
1- گرنگی ده‌رچوونی بریاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له رووی یاسایییه‌وه، ئه‌و پابه‌ندیانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق به هۆی ئه‌م بریاره‌وه قه‌ره‌بوو كردنه‌وه و پۆزش پێویست ده‌بێ.
2- دوای به یاسایی كردنی تاوانی ئه‌نفال ( جینۆساید) سزای هه‌بێ بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراقی ، ئه‌گه‌ر جینۆسایدی كورد ره‌ت بكاته‌وه.
3- ده‌رچوونی ئه‌م بریاره چ پابه‌ندیه‌ك ده‌خاته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
دوای تاوتۆ و گوفتگۆكردن له باره‌ی ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م باسه بریاردرا 3 كه‌س بۆ نوسینه‌وه پرۆژه‌كه هه‌ڵبژێردرێن.
بریاره ئه‌م زنجیره كۆبونه‌وانه به‌رده‌وام بن.