له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا،265 كاسبكاری سه‌ر سنوور به تاوانی قاچاغچێتی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و عێراق و توركیا له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر كراون.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری هه‌واڵنێری فارس نیوز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئینتزامی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا رایگه‌یاندووه: له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پاككردنوه‌ی سنوره‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، 265 كاسبكاری سه‌ر سنوور به تاوانی قاچاغچێتی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و عێراق و توركیا له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌و كاسبكارانه، 37 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی، 14 هه‌زار و 300 شوشه‌ی مه‌شروباتی ئه‌لكولی، 37 تۆن شه‌كر، 1 تۆن چا، 5 هه‌زار مه‌تر پارچه، 12 چه‌ك و 166 سه‌ته‌لایت ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه.
شه‌هرام رزایی ئه‌م قسانه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند.
ره‌زایی هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌ندێك ناوچه‌ی دورده‌ست كه‌مین لێده‌ده‌ین و قاچاغچییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له حاڵێكدایه هه‌ژاری و بێكاری له ئێران‌دا به‌رۆكی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه و ده‌وڵه‌تی تا ئێستا هیچ چه‌شنه پرۆژه‌یه‌كی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه له به‌رنامه‌دا نییه و خه‌ڵكی ناوچه سنووریه‌كان بۆ بژیوه‌ی ژیانیان ناچار ده‌بن قاچاغچێتی ئه‌ودیوی سنوره‌كانیان بكه‌ن.
هه‌فتانه چه‌ندین كه‌س له‌و كاسبكارانه به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژێم و یان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سه‌ر رێگه‌یان كه‌م ئه‌ندام و یان ده‌كوژرێن.