به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی له وتووێژێكدا رایگه‌یاندووه: مانگانه 50 هه‌زار كه‌س له ئێران تووشی سزای به‌ندیخانه ده‌بن.
محه‌ممه‌د عه‌لی زه‌نجیری به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌رپێدانی به‌رێوبه‌ری و سه‌رچاوه مرۆڤییه‌كان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌والنێری فه‌رمی كۆماری ئیسلامی"ئیرنا" رایگه‌یاندووه: جگه له به‌ندیخانه‌كان، تا ئیستا 13 به‌ندیخانه‌ی كاتی له سه‌رانسه‌ری ئێران دروست كراون.
ناوبراو له‌ووتوێژه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ رێكخسته‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كان دیاریكردووه.
زنجیری هه‌روه‌ها باسی له دروست كردنی به‌ندیخانه‌ی "سمنان" كردووه و رایگه‌یاندووه: 20 هێكتار زه‌وی و 10 ملیارد ریال (1 ملیارد تمه‌ن) بۆ دروست كردنی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه دیاریكراوه.