به‌نیشانه‌ی ئیدانه كردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و كوشتنی چوار لاوی ئه‌و شاره له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، هاوڵاتیانی ئیوانی غه‌رب ئه‌مرۆ دوكان و بازاریان داخست و له ماڵه‌كانی خۆیان مانه‌وه.
سێ رۆژ دوای پێكدادانه‌كانی نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی سه‌ركوتكه‌ری رژیمی ئیسلامی كه بۆ هۆی كوژرانی 4 هاوڵاتی ئه‌و شاره، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه دوكاندارانی ئه‌و شاره مانیان گرت و دوكان و بازاری ئه‌و شاره‌یان داخست.
ده‌گوترێ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره بونه هانده‌ری ئه‌م كرده‌وه‌ی بازاریانی ئیوانی غه‌رب.
شایه‌نی باسه هاوڵاتیانی ئیوانی غه‌رب سه‌ر به ئوستانی ئیلام له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی، نارزایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌ربری و ده‌وڵه‌تی ئێرانیان به ساخته‌كاری له بژاردنی ده‌نگه‌كان تۆمه‌تبار كرد. له په‌یوه‌ندییه‌دا خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به دوادابوو كه له ئه‌نجاندا 4 هاوڵاتی ئه‌و شاره كوژراو و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.