2008/4/29
1 ساڵ به‌ندیخانه‌ بۆ چالاكێكی مه‌ده‌نی سنه‌
چالاكێكی مه‌ده‌نی سنه‌ به‌ تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، یه‌ك ساڵ سزای به‌ندیخانه‌ی بۆ برایه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵنێری  "موكریان نیوز" رایگه‌یاند: فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر كوری یه‌دوڵا، له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه‌ سزای یه‌ك ساڵ به‌ندیخانه‌ی بۆ په‌سه‌ند كرا.
به‌ گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌مانگه‌ر زیاتر له‌ 6 مانگه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی سنه‌دایه‌ و پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌ ئه‌م سزایه‌ی بۆ براوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م بریاره‌ش له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 22:48 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟