به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "YENI SAFAK"، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپێك له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هێزه‌كانی ئه‌ركانی سوپای تورك به یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌و وڵاته ئۆپێراسیۆنێكی به‌ربڵاویان له ناوچه‌كه ده‌ست پێكردووه. شوێنی پێكدادانه‌كان شاخی جودی و دۆڵی "بێستله‌ر" راگه‌یاندراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له رووبه‌رووبوونه‌وی هه‌ر دوو لایه‌ن له دۆلی بێستله‌ر كردووه و قورسترین شه‌ر له‌و ناوچه‌یه هاتۆته ئاراوه.

تا ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئۆپێراسیۆنه‌كانی به‌رده‌وامه و هیچ لایه‌نێك باسی له قوربانیانی پێكدادانه‌كانی 12 كاتژمێری رابردوو نه‌كردووه.
كۆپتێره‌كانی ناسراو به "كوبرا" به ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان له ژێر چاوه‌دێری دایه. ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ چه‌شنه زانیارییه‌كیان له‌و باره‌وه رانه‌گه‌یاندووه.