ماڵپه‌ری تابناك كه سه‌ر به موحسێن ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه: "سه‌فه‌ر قوربانپوور" ئیمامی هه‌ینی و نوێنه‌ری خامه‌نه‌یی له ئوستانی سیستان و به‌لوچستان به هۆی ته‌قه‌ی چه‌ند چه‌كدارێك بریندار بوو.
قوربانپوور دوای بریندار بوونی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ره‌وانه كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناوی ئه‌و كه‌س یان گروپه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی داوه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دوینێ شه‌ر و پێكدادان له نێوان نارازیان و هێزه‌كانی سوپای پاسداران له زاهیدان هاتۆته ئاراوه و سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان باس له كوژرانی 15 كه‌س و برینداربوونی چه‌ندین كه‌سی دیكه له هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌و پێكدادانانه ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌رچه‌شنه هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و رووداوه‌یان بڵاو نه‌كردۆته‌وه.