سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی "كوچوك دیكلی" سه‌ر به هه‌رێمی "ئادانا" به تۆمه‌تی پرۆپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیر كرا.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "NET GAZETE" له‌یلا گوڤه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی "كوچوك دیكلی" سه‌ر به هه‌رێكی ئادانا به تۆمه‌تی پرۆپاگه‌نده به PKK ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن بنكه‌ی دژه تیرۆری ئه‌ركانی سوپای توركیا ده‌ستگیر كرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ گیرانی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه، 19 كه‌سی دیكه به تاوانی هاوبه‌ش ده‌ستگیر كراون. له چاره‌نووسی ئه‌م دیتگیر كراوانه تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك به‌رده‌ست نییه.