له كۆبونه‌وه‌ی DTPدا ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته دوای هێرشی توركه تونده‌ره‌وه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كۆبونه‌وه‌كه به هۆی قه‌ره‌بالغی حه‌شیمه‌ت گیانی له ده‌ستدا.
دوینێ شه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیك له شاری ساكاریا كاره‌ساتێكی لێ كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندن له توركیا، دوای ئه‌وه‌ی گروپێك له توركه توندره‌وه‌كان ویستیان بچنه ناو كۆبونه‌وه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیك، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه پێشیان پێ گیرا.
ئه‌و جموجۆڵه‌ی توركه‌كان، قه‌ربالغی له ناو كۆبونه‌وه‌ی DTPدا دروست كرد. یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له ناو هۆڵه‌كه‌دا به هۆی نه‌خۆشی دڵ بارودۆخی تێك ده‌چێ به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر ده‌رگای هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه له لایه‌ن توركه‌كان گیراوه ناتوانن بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه. دواتر "ئامبولانس" دێ به‌ڵام توركه‌كان پێشی پێی ده‌گرن و ناهێڵن ده‌رچێ.
ئه‌مه له كاتێكدا بووه كه 6 ژنی دووگیانیش "حامیله" له‌و قه‌ره‌بالغیه‌دا ناراحه‌ت ده‌بن و به‌ڵام ژنه‌كان دواتر ده‌به‌نه نه‌خۆشخانه.
توركه‌كان وێرای هێرش بۆ سه‌ر هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی DTP ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی دوكانه‌كانی ده‌وروبه‌ریان شكاند.
له كاتێكدا ئه‌و كاره‌ساته 1 كوژراوی لێكه‌ۆتۆته‌وه، چاوه‌روان ده‌كرا پۆلیس خۆپێشانده‌ران ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و خۆپێشانده‌رانه ده‌ستگیر نه‌كراون.