رۆژنامه‌ی "اعتماد" دوینێ یه‌كشه‌ه‌مه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند" لاوێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه له تاران له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه سزای له سێداردانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و رۆژنامه‌یه، تاوانی ئه‌و هه‌رزه‌كاره، كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست راگه‌یاندراوه.
به پێی نوسراوی ئه‌و رۆژنامه‌یه، تاوانبار دوای ئه‌وه‌ی زانیوێتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خوازبێنی هه‌یه، خوازبێنیكه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ كوشتووه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی له هه‌مبه‌ر سزای له‌سێدارردانی ئه‌و لاوانه‌ی كه ته‌مه‌نیان كه‌متره له 18 ساڵ ده‌ربریوه.
به پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه له ساڵی 1999 به‌و لاوه ئێران زیاترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی منداڵانی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی كردووه.
دوو رێكه‌وتننامه‌ی پاراستنی مافی منداڵان و پاراستنی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی، سزای له‌سێداردان بۆ كه‌سانی كه‌متر له ته‌مه‌نی 18 ساڵی قه‌ده‌غه كردووه. ئێران ئه‌م رێكه‌وتننامانه‌ی په‌سه‌ند و مۆر كردووه.