2008/4/28
باكووری كوردستان: روخانی قوتابخانه‌ بۆ هۆی كوژرانی قوتابیه‌ك
رووخانی قوتابخانه‌یك له‌گوندی "سوچاتی" سه‌ر به‌ شاری بینگول له‌ باكووری كوردستان بۆ هۆی كوژرانی قوتابیه‌كی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌. به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "NET GAZETE"، له‌ كاتێكدا كه‌ دوامی قوتابخانه‌كه‌ ته‌واو ببو، 6 قوتابی له‌وێدا مابوونه‌وه‌ كه‌ قوتابخانه‌كه‌ رووخا.
5 قوتابی به‌ هۆی یارمه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ رزگار بوون به‌ڵام "ئاده‌م پۆیاز"ی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ ده‌ست دا.
هۆی روخانی قوتابخانه‌كه‌ كۆنی بینای ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ راگه‌یاندراوه‌.
تا ئێستا به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمه‌كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه‌.
نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 17:44 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟