به تۆڵه‌ی خۆپێشاندانی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ساڵرۆژی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به ده‌ستی توركه‌كانی عوسمانی، دوینێ توركه‌كان خوپێشاندانیان دژی ئه‌رمه‌نییه‌كان وه‌رێ خست.
له رۆژی 24ی ئه‌م مانگه كه 93هه‌مین ساڵرۆژی ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوو به ده‌ستی توركه‌كانی عوسمانی ئه‌رمه‌نییه‌كانی نیشته‌جێ له ئه‌مریكا وێرای خوپێشاندانێك له نیۆیۆرك به دژی ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، یادی قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته‌یان به‌رز نرخاند. میدیاكان ژماری خوپێشانده‌رانیان زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س راگه‌یاندبوو.

توركه‌كانی توره له ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان دوینێ له گۆره‌پانی "تایمز" له نیۆیۆرك وه‌ڵامی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان داوه. ژماره‌ی ئه‌و توركانه كه زیاتر له 100 كه‌س نه‌ده‌بوو، جارێكی دیكه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان ره‌ت كرده‌وه و بانگی ئیمپراتوری بێ گواهی عوسمانیان وه‌كوو دروشمی سه‌ره‌كی به‌كار هێنا.
ئه‌رمه‌نییه‌كان پێیان وایه له ماوه‌ی ساڵانی 1915 تا 1917 زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به هۆی كوچی به زۆری له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. عوسمانییه‌كانیش كوژرانی چه‌ند هه‌زار كه‌س له ئه‌رمه‌نییه‌كان به هۆی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی ده‌زانن كه توركه‌كانیش تێیایدا زه‌ره‌رمه‌ند بوون.